کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكە دەگرێتەوە

.

02:45 PM - 03/02/2021

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو خستەڕوو و ئاماژەی بەوەداوە كە رۆژی هەینی كاریگەری یەكگرتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان, سەرەتا بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی بەشی رۆژهەڵاتی هەرێم و سنووری پارێزگای سلێمانی و سنووری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان بارانی مامناوەند دەبارێت و لە ئێوارەی رۆژی هەینیدا كاریگەری شەپۆلەكە لە سەر تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەردەكەوێت, هەر بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی رۆژی شەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوام دەبێت و ئاستی باران مامناوەند دەبێت و لە هەندێك ناوچەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان لێزمە باران دەبێت, هەروەها لە لوتكەی شاخە بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما بەنزیكەیی چوار بۆ شەش پلە نزم دەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە