کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق میوانداری سەركردە ئەمنیەكان دەكات

.

10:06 PM - 26/01/2021

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق میوانداری سەركردە ئەمنیەكان دەكات

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە سەركردە ئەمنیەكان میوانداری دەكرێن بۆ كۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی بەگشتی و پێشێلكارییە ئەمنیەكانی ئەم دواییە.
محەمەد ڕەزا سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا ووتی: لیژنەكەیان كۆمەلێك پەیوەندی و دیداری چڕوپڕی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان و ئاژانسە ئەمنیەكان ئەنجام داوە لەپێناو بەدیهێنانی كۆمەلێك ئەنجام لەپێناو رێگرتن لەپێشێلكاریی ئەمنی و پەلاماری تیرۆریستی و بەرپەرچدانەوەی ئەوانەی هەوڵی تێكدانی ئاسایش دەدەن.

KeJrHTVnLrQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە