کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بڵاوكردەوە

.

09:49 PM - 26/01/2021

  لاهور شێخ جەنگی‌ هاوسەرۆكی‌ یەكێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان لە ساڵیادی ڕزگاركردنی كۆبانێ رایگەیاند كە بۆ جیهانمان سەلماند كە دەتوانین شكست بە تاقمی تیرۆریستیی داعش بهێنین و بەردەوامیش بین لە جەنگی دژ بە تیرۆر.

لاهور شێخ جەنگی‌ هاوسەرۆكی‌ یەكێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان لە پەیامێكدا وتی‌: "لە ساڵیادی ڕزگاركردنی كۆبانێ، ستایشی قارەمانی و ئازایەتی و بەرخودانی كورد دەكەم كە بە هاوكاریی هاوپەیمانەكانمان ئەو شارە ڕزگار كرا".

لاهور شێخ جەنگی‌ لە پەیامەكەدا نووسیویەتی‌: "پێكەوە  بۆ جیهانمان سەلماند كە دەتوانین شكست بە تاقمی تیرۆریستیی داعش بهێنین و بەردەوامیش بین لە جەنگی دژ بە تیرۆر و كۆتاییهێنان بە پیلانگێڕیی و داگیركارییەكانی داعش".

هاوسەرۆكی‌ یەكێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان بۆ ئەو پێشمەرگە و شەڕڤان و هێزانەی دژەتیرۆر كە لە ڕزگاركردنی شاری‌ كۆبانێ لە دەستی‌ چەكدارانی‌ داعش بەشداربوون، دەڵێت: "سوپاس بۆ نەبەردی و قوربانیدانتان".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە