کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیمبڵی بەشداری راهێنانەكانی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی كرد

.

03:49 PM - 21/01/2021

یاریزانانی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە ئامادەكارییەكانیان بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەی ئیبار بەردەوامن كە بڕیارە ئەو یارییە ئەمشەو لەمیانی ركابەرییەكانی هەفتەی نۆزدەیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا بەرێوەبچێت، دوای جێهێشتنی یانەی ئۆلیمپیك لیۆنی فەرەنسی و پەیوەندیكردن بە یانە مەدریدییەكە، موسا دیمبڵی یاریزانی هەلبژاردەی فەرەنسا بەشداری لە دوا راهێنانەكانی رۆخیبلانكۆس كرد و پێدەچێت یەكەم دەركەوتنیشی لە یارییەكەی  ئیبار بێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەتڵەتیكۆ مەدرید پێشەنگی ریزبەندی لالیگای بە كۆكردنەوەی 41خاڵ لە كۆی 16یاری گرتووە و بەجیاوازی 4خاڵ پێش یانەی ریاڵ مەدریدی دووەمەوەیە و دوویاری كەمتریشی ئەنجامداوە، لە كاتێكدا ئیبار پلەی پانزەیەمی ریزبەندی لالیگای بە كۆكردنەوەی 19خاڵ لە 18یاریدا گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە