کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ سۆسیداد گەیشتە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا

.

03:42 PM - 21/01/2021

 لەیاریەكی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ سۆسیداد دور لەیاریگای خۆی بە2 گۆڵی بێ بەرامبەر لەیانەی قورتوبەی بردەوە.
ریاڵ سۆسیداد كە لەقۆناغی  پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی بەلێدانە یەكلاكەرەوەكان لەسەر دەستی بەرشەلۆنە كرایە دەرەوە، لەم یاریەدا بەئاستێكی بەرزەوە دەركەوت، گێمی یەكەمی یاریەكە بەیەكسان بوونی سپی كۆتایی هات، لەگێمی دووەمدا و لەدەقیقەی 57 خۆسیە ویلیان بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی سۆسیدادی تۆماركرد، هەمان یاریزان لەدەقیقەی 84دا گەرایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد، لەدەقیقەی 88دا ناوبژیوان بەكارتی سور ئەلبرتۆ دل مۆرالی لەیانەی قورتوبە كردە دەرەوە و یاریەكەش بەبردنەوەی ریاڵ سۆسیداد بە2 گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی هات و ئەو یانەیە بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی 16ی جامەكەی دەستەبەر كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە