کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری دهۆك داوای پشتیوانی یەكێتی دەكات

.

05:56 PM - 19/01/2021

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاراس ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی دهۆك، پێشوازیكرد لە عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا دەربارەی دۆخی ئێستای كوردستان و پتەوكردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی حكومەتی خۆجێیی دهۆك و لایەنە سیاسییەكان لەپێناوی بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا.

لەو بارەیەوە (لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی دهۆكی یەكێتی) تەئكیدیكردەوە لەوەی یەكێتی، لەهەموو ناوچەو لەهەموو كاتێكدا، پشتیوان و هاوكاری هەر پرۆژەو هەوڵێك دەبێت، كە ئامانج لێی خزمەتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت، لای خۆشییەوە (پارێزگاری دهۆك) رایگەیاند" یەكێتی پێكهێنەری سەرەكی حكومەتی هەرێمەو پێویستە لەهەموو ناوچەو پارێزگاكان، رۆڵی كاریگەری خۆی هەبێت لەپشتیوانیكردن و هاوكاریكردنی دامەزراوەكانی حكومەت، بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان.

 

WhatsApp Image 2021-01-19 at 5.22.55 PM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-19 at 5.22.54 PM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-19 at 5.22.53 PM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە