کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری بەرگری توركیا گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق كۆببێتەوە

.

02:24 PM - 18/01/2021

وەزیری بەرگری و  سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا گەیشتنە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق كۆببنەوە.
خەلوسی ئاكار وەزیری بەرگری و یەشار گولەر سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا گەیشتنە بەغدا و لەلایەن دیبلۆماتكارانی وڵاتەكەی لەعیراق پێشوازیكرا، بریاریشە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق كۆببێتەوە.  
ئەو سەردانەی وەفدی توركیا بڕیاربوو ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی رابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی كوژرانی دوو فەرماندەی پاسەوانی سنور لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەناوچەی سیدەكانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لەلایەن حكومەتی عیراقەوە سەردانەكە هەڵوەشێنرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە