.
01:07 PM - 18/01/2021
سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە یانەی مانچستەر سیتی مەرج بۆ بەردەوامبوون و مانەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری یانەكەی دادەنێت هاوینی داهاتوو ماوەی بۆندی ئەگوێرۆ لەگەڵ یانەكە كۆتایی دێت كە لەساڵی 2011ەوە لەریزی ئەو یانەیەو لەو ماوەیە بەشداریی لە 379 یاریدا كردووەو توانیویەتی 256 گۆڵ تۆماربكات هەروەها رۆڵی لەبەدەستهێنانی 14 نازناوی خول و پاڵەوانێتییەكاندا هەبووە سەبارەت بەچارەنووسی یاریزانی ناوبراو رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردۆتەوە : ئەگوێرۆ دەیەوێت بۆ ماوەی یەك وەرزی تر بۆندەكەی نوێ بكاتەوە و درێژە بەیاریكردن بدات بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە رێككەوتن لەمبارەیەوە ئیداری مان سیتی ئامادەیە بۆندەكە بۆ ماوەی یەك وەرز نوێ بكاتەوە بەڵام مەرجیان هەیەو داوای ئەوەی لێدەكرێت ئەگەر بیەوێت لەستیزنس بەردەوام بێت ئەوا پێویستە رەزامەندی لەسەر كەمكردنەوەی موچەكەی بدات كە ئێستا هەفتانە بری 260 هەزار پاوەند وەردەگرێت بۆ ئەو مەبەستەش داوای لێكراوە نیوەی موچەكەی كەمبكرێتەوە و هەفتانە ئامادەن بری 130 هەزار پاوەندی پێ بدەن ئەمەش لەكاتێكدایە هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان ئامادەن بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكەن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە