کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرەنجامی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار لەعیراق زیاتردەبێت

.

09:21 PM - 17/01/2021

دەرەنجامی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار لەعیراق زیاتردەبێت

 مەنسور بعێجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایكرد حكومەت لێپرسراوێتی تەواو لەئەستۆ بگرێت بەرامبەر رۆڵەكانی گەل كەزەرەرمەندبوون لەبەرزكردنەوەی بەهای دۆلار و وتی: دەرەنجامەكانی ئەوە رۆژ بەرۆژ زیاددەكات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ لەبازاڕەكان و دوای ئەوەی حكومەت بەهای دۆلاری بەرزكردەوە.
وتیشی: گەلی عیراق چاوەڕوانی شتی باش بوون لەم حكومەتەی ئێستا، بەڵام تووشی سەرسوڕمان بوون بەوەی چەند لایەنێك بەهای دۆلاریان بەرامبەر دینار بەرزكردەوە بەبیانووی چاكسازیی و ئەو هەنگاوە هیچ شتێكی بەجێ نەگەیاندووە تەنیا زیاكردنی نرخەكان لەبازاڕەكان نەبێت و تەنیا زەرەرمەند هاوڵاتیانی هەژارن.
وتیشی: بارودۆخی ئابووری عیراق تێكچوونی گەورە و بەرزبوونەوەی نرخەكان بەخۆیەوە دەبینێت و پێویستە حكومەت هەنگاوی بەپەلە بنێت و پارێزگاری لەنرخەكان و پارێزگاری لەچینی هەژاران بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە