کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

.

05:44 PM - 17/01/2021

پەرلەمانی عیراق داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت
 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت، تەئكیدیش دەكاتەوە، كە پێویستە جیاوازی نرخ 5 بۆ 6 دۆلار بێت، نەك ئەو جیاوازییە زۆرەی ئێستا هەیە.
(فەیسەڵ عیساوی) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پرۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.
ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی پەرلەمان بەراوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.
رونیشیكردۆتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پرۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو رێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە