کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق: پابەندین بە رێككەوتنی ئۆپیك پڵەسەوە

.

05:41 PM - 17/01/2021

عیراق: پابەندین بە رێككەوتنی ئۆپیك پڵەسەوە
(ئیحسان عەبدولجەبار) وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، وڵاتەكەی پابەندە بە رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و قەرەبووكردنەوەی ئەو پشكە زیادەیەی بەرهەمهێنان كە لە چەند مانگی رابردوودا بۆی دیاریكراوە.
وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندووە، وڵاتەكەی هیچ نیەتێكی نیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس گفتوگۆ بكات، سەبارەت بەو پشكەی بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ دیاریكراوە، یاخود قەرەبوو كردنەوەی ئەو پشكە زیادەیەی بەرهەمهێنان بۆی دانراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر دەزگاكانی راگەیاندن لەزاری (ئیحسان عەبدولجەبار) وەزیری نەوتی عیراقەوە بڵاویانكردەوە، كە وڵاتەكەی لەگەڵ هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئەو پشكەی وەك قەرەبووكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەری دیاریكراوە، بۆ كاتێكی تر دوابخرێت، بەو پێیەی عیراق بەدۆخێكی خراپی دارایدا تێدەپەڕێت.
پیشتریش چەندجارێك ئۆپیك پڵەس رایگەیاندبوو، عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەتەواوی پابەندی رێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت نابێت.
هاوكات وەزیری نەوتی عیراق لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا ئەوەی خستبووەڕوو، كە هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە كەمكردنەوەی ئەو پشكەی لە رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆی دیاریكراوە، ئەوەش وایكردووە ئاستی پابەندبوونی عیراق بەو رێككەوتنەوە بۆ رێژەی لەسەدا 79 دابەزێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە