کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وزەی پەرلەمان: مانگانە بەبڕی 90 ملیار دینار كارەبا بەفیڕۆ دەچێت

.

05:40 PM - 17/01/2021

وزەی پەرلەمان: مانگانە بەبڕی 90 ملیار دینار كارەبا بەفیڕۆ دەچێت
 لیژنەی نەوت و وزەی پەرەلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، مانگانە بەتەنها لە پارێزگای بەغدای پایتەخت بەبڕی 90 ملیار دینار كارەبا بەفیڕۆ دەچێت، دواش دەكات حكومەت پێوەری زیرەك دابنێت و پێشوەختە لە رێگەی كارتەوە پارەی كارەبا وەربگرێت.
(ئەمجەد عقابی) ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی پەرەلەمانی عیراق رایگەیاند، كارەبادا لە سێ‌ كەرت پێكدێت ( بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن)، بەڵام دابەشكردن یەكێكە لەو كەرتە گرنگانەی كە لەلایەن وەزارەتی كارەباوە فەرامۆش كراوە، ئەوەش وایكردووە حكومەت ساڵانە زیانێكی زۆری دارایی لێ بكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دروستكردنی ئەو تۆڕی دابەشكردنی كارەبای لەسەرانسەری عیراقدا هەیە تەمەنی بۆ ساڵانی شەستەكانی سەدەی پێشوو دەگەڕێتەوە و نوێترینیان بۆ پێش ساڵی 2003 دروستكراوە، بۆیە ئێستا كێشەی زۆریان تێدایەوە بەردەوام گرفتی نەبوونی كارەبا هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، بە تەنها لەیەك رۆژدا بەهۆی باران بارینەوە 150 تا 200 محەویلەی كارەبا لە بەغدای پایتەخت لەكار كەوتوون، نرخی هەر یەكێك لەو محەویلانە 7 تا 8 ملیۆن دینارە، ئەوەش پێویستی خەرجیەكی زۆرە تاوەكو وەزارەتی كارەبا دەیان گۆڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە