کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانایانی ووهان لەلایەن شەمشەمەكوێرەوە گازیان لێگیراوە

.

02:10 PM - 17/01/2021

دوای چەند رۆژێك لەگەیشتنی تیمێكی لێكۆڵینەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ شاری ووهانی چین بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شارەوە بۆ یەكەمجار كە دواتر بەجیهاندا بڵاوبۆوە و بووە پەتایەكی جیهانی، چەند زانیارییەك دەركەوتووە كە پێدەچێت سوودمەندبێت بۆ تیمی لێكۆڵینەوەكە. لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەك زانای پەیمانگەی شاری ووهان بۆ ڤایرۆسەكان باسیان لەوەكردووە لە لێكۆڵینەوەكانیان لەئەشكەوتێكدا لەلایەن شەمشەمەكوێرەوەكانەوە گەستراون لێگیراوە كەهەندێكیان تووشی چەند جۆرێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوون. رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەزاری یەكێك لەو زانا چینیە بڵاویكردەوە ددانی شەمشەمە كوێرەكە دەستكێشەكانی بڕیوە كە لەدەستیدابووە و هەستی بە گەستنەكە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە