کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت لەنەخۆشخانەیەكی حكومی لەهەڵەبجە ئەنجامدرا

.

07:46 PM - 14/01/2021

بۆ یەكەم جار و بەهەوڵی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە و لە چوارچێوەی زیاتر بوژاندنەوەی  نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە نەشتەرگەری بڕبڕی پشت لە نەخۆشخانەی عەنەب ئەنجام درا ، كە لەنەخۆشخانە حكومیەكاندا ناكرێت و بڕێكی زۆر پارەش لەسەر شانی نەخۆش دەكەوێت لەكاتی ئەنجامدانیدا.
د.رێبوار حاجی محەمەد پزیشكی پسپۆڕی ئێسك و شكاوی و بڕبڕەی پشت   رایگەیاند نەشتەرگەری  بڕبڕەی پشت بۆ نەخۆشێكی تەمەن 40 ساڵ ئەنجامیان داوە و بۆ یەكەم جارە لە  هەڵەبجە ئەم نەشتەرگەرییە  ئەنجام دەدرێت و  پێشتر لە نەخۆشخانەی  تایبەتەكاندا ئەنجام دەدرا ئێستا لە نەخۆشخانەی حكومی ئەنجام دەدرێت و تێچوویەكی كەمتر لەسەر نەخۆشەكان دەكەوێت.

pGKusT84Rec

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە