کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەرخ گرێبەستی لەگەڵ سالمۆن ویلیامز ئیمزاكرد

.

09:31 PM - 13/01/2021

 بەرەسمی ئیدارەی یانەی كەرخی عیراقی گرێبەستی لەگەڵ سالمۆن ویلیامزی یاریزانی پیشەگەری نەیجیری ئیمزاكرد و بەمەش یاریزانی ناوبراو لە توانایدا دەبێت بەشداری لە یارییەكانی یانە عیراقیەكە  لە خولی بژاردەی یانەكانی عیراق بكات.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی كەرخ لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی كوورە رایگەیاند: ئیدارەی یانەی كەرخ رێكارەكانی ئیمزاكردنی گرێبەستی لەگەڵ سالمۆن ویلیامز تەواوكردووە كە ئەو یاریزانە پێشتر لە ریزەكانی یانەی زەورا و قوەجەویییە یاریكردووە و بژاردەیەكی بەهێزیش دەبێت بۆ هێڵی هێرشبەری یانەكە.
ووتیشی: هەرچەندە لە نێو ئیدارەی یانەكە بیرورایەك هەبوو كە گرێبەست پێشكەش بە یاریزانێكی ناوخۆیی بكەن، بەڵام ئیدارەی یانەكە بە باشتری زانیوە ئەو یاریزانە نەیجیرییە بهێننە ریزەكانیان و هێڵی هێرشبردنی پێ بەهێزتربكەن.
شایەنی باسە: یانەی كەرخ لەم وەرزەی خولی بژاردەی یانەكانی عیراق ئەنجامەكانی ناجێگیرە و بە كۆكردنەوەی تەنها 14خاڵ پلەی چواردەیەمی ریزبەندییەكەی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە