کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژی 3/1 پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

.

07:58 PM - 13/01/2021

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: لەرۆژی شەممەوە خوێندنی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە و خوێندنی قۆناغەكانی تریش بۆ سەرەتای مانگی ئادار دوادەخرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی خۆی سەبارەت شێوازی دەستپێكردنەوەی خوێندن لەكۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا پێشكەشكرد، پێشنیازەكەی وەزارەتی پەروەردە پەسەند كرا و لەسەر ئەو بنەمایەش رۆژی شەممە 16ی ئەم مانگە خوێندنی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە، خوێندنی قۆناغەكانی تریش بۆ  مانگی ئادار  دوادەخرێت و بڕیارە لە رۆژی 1-3-2021 پرۆسەی خوێندن لەو ناوەندانە دەستپێكباتەوە.  
ئاماژەی بەوەشكرد: لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا پرسی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم گفتوگۆی لەسەر كراو و سەرجەم وەزارەتەكان راسپێردران لە دوو هەفتەدا پلانی خۆیان لەبارەی خەرجی و داهاتەكانیان پێشكەش بكەن، بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەكارییەكان بۆ نوسینەوەی رەشنوسی بودجە دەستپێبكات

WyrSowjSwRI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە