کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق گەشتكردنی بۆ 8 وڵات ڕاگرت

.

05:09 PM - 13/01/2021

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق ئاشكرای دەكات: گەشتی چوون‌و هاتن بۆ 8 وڵات قەدەغەكراوە، كە نەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبۆتەوە.
(جیهاد دیوان) بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی رایگەیاند: دەسەڵاتی فڕۆكەوانی پابەندە بە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی‌و سەلامەتی نیشتمانی، سەبارەت بەڕاگرتن‌و دەستپێكردنەوەی گەشتەكان، لەوچوارچێوەیەشدا بەردەوامن لەسەر قەدەغەكردنی گەشتی چوون‌و هاتن بۆ 8 وڵاتی جیهان، كە نەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا تۆماركراوە، بەڵام بڕیارەكە نێردە دبلۆماسیەكان‌و ئەو هاوڵاتیە عیراقیانە ناگرێتەوە، كە دەیانەوێت لەو وڵاتانەوە بگەڕێنەوە بۆ عیراق، بەمەرجێك پشكنینی (بی سی ئاڕ) بكەن‌و خۆیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتین بكەن.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێشتر بڕیاریدابوو، كە گەشتكردن لەگەڵ وڵاتانی بەریتانیا، ئەفریكای باشوور، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵەندا، بەلجیكا، ئێران‌و ژاپۆن ڕابگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە