کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە 24 سەعاتدا تەنها یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا لەهەرێم تۆمار كراوە

.

03:46 PM - 13/01/2021

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە  لە 24 سەعاتدا ، تەنها یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركراوە ، هەر لەو ماوەیەدا   158 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون كە حاڵەت 117 لە دهۆك ، 20 لە سلێمانی، و 19 لە هەولێر و دوو حاڵەتیش لە سنووری راپەڕین تۆماركراون ، بەوەش كۆی ژمارەی توشبووان بۆ  104 هەزار و 774 تووشبوو بەرزبۆتەوە، ، تەندروستی هەرێم ئاشكراشیكرد  ،  978 تووشبووش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە ، بەوەش كۆی ژمارەی چاكبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بۆ 82 هەزار و 901 كەس بەرزبۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە