.
07:21 PM - 03/01/2021
بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و راگەیاندنکاری شاخ و تێکۆشەر، شەھاب عوسمان رۆژنامەنووس لەمیدیای یەکێتی، و برای شەھید کەریم عوسمان پرسەو ماتەمینی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین.
کۆچکردوو پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری رۆژانی خەباتی سەختی کوردایەتی بوو، سەرباری بەشداری لەشۆڕشی نوێ، خاوەن قەڵەمێکی دیار و بەھەڵوێستی گەلەکەشمان بوو، بۆیە لەدەستدانی کەسایەتییەکی وەک ھەڤاڵ شەھاب عوسمان، جێگەی نیگەرانیمانە و وەک سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆمان بەبەشداری ئەم خەمە دەزانین، گیانی کۆچکردووش بۆ ھەمیشەشادبێت.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە