.
04:38 PM - 22/12/2020
لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری پێشمەرگە و وەستا رەسوڵ، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکایەتیی یەکێتی و عەبدوڵا کانی بەردی، لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە ئامادەیبوون. بافڵ تاڵەبانی سوپاسی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە بەرامبەر خۆڕاگری و دڵسۆزییان لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژووییان کە رۆڵی گرنگ دەبین لە ئاساییش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان
ھاوسەرۆک لەدرێژەی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر دوایین پەرەسەندە سیاسی و یٔەمنییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە و سیاسەتی کوردستانیی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو.
لەبارەی پرۆسەی رێکخستنەوە و چاکسازی لە ریزەکانی ھێزی پێشمەرگە، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە رێکخستنەوەی لیوا و یەکە سەربازییەکان کردەوە و باسی لە ڕاهێنان و چۆنییەتی مەشقپێکردنییان و یەکخستنەوەیان لە چوارچێوەیەکی زانستی سەربازیداکرد کە گونجاوبێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی یٔەمڕۆدا بۆ یٔەوەش پلانی نوێی چاکسازییەکانی یٔاشکراکرد.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بەوردی گفتوگۆکرا لەسەر مەترسییەکانی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و دووپاتی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ و یٔاسایش و ھاوپەیمانان کرایەوە لەپێناو یٔاسایش و یٔارامی زیاتر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە