کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتاری سەرۆك كۆمار لە میانی كۆنگرەی لوتكەی كەشوهەوای جیهانی دا

.

09:42 PM - 12/12/2020

لەمیانی ووتارێکدا لە کۆنگرەی لوتکەی کەشوھەوای جیھانی دا.. سەرۆك كۆمار رایگەیاند: عێراق ھەنگاوی خێرا دەنێت بۆ پاڵپشتیکردنی بەرھەمھێنانی ووزەی نوێ و خستنەگەڕی میکانیزمی تەندروست بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری کەشوھەوا

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١٢/١٢ د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی ووتارێکدا لە کۆنگرەی لوتکەی کەشوھەوای جیھانی دا رایگەیاند، ‎مایەی شانازیمە رایبگەیەنم كە پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢٠/٩/٢٢ پڕۆژە یاسای چوونەپاڵ رێككەوتننامەی پاریسی بۆ كەشوهەوا-ی پەسەندكرد، ئەم هەنگاوە گەورەیە بووە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە پشتبەستن بە ھەمە جۆرکردنی سەرچاوەی ئابووری و پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی ووزەی نوێ و خستنەگەڕی میكانیزمی تەندروست.

لەمیانی کۆنگرەکەدا کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھاوکاری بەریتانیا و فەرەنسا میوانداری کردووە، بە بەشداری ٧٠ سەرۆک و سەرکردەی جیھانی، بەبۆنەی ساڵیادی پێنجەم ساڵەی راگەیاندنی رێككەوتننامەی پاریس بۆ كەشوهەوا، سەرۆک بەرھەم رایگەیاند لە پێناو بەدەنگەوەهاتنی خێرای هەنگاوەكانی په‌سه‌ندکردنی ئەو رێككەوتننامەیە، عێراق دەستیكرد بە نووسینەوەی بەڵگەنامەی پشكدارییە نیشتمانییەكان (NDC) كە گوزارشتە لە نەخشە رێگای هەرە باڵای وڵات لە كاركردن لە بواری گۆرانكارییەكانی كەشوهەوادا، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە بنەمایەكی پتەو بۆ دامەزراندنی پایە بنەڕەتییەكانی ئابوورییەكی ژینگەپارێز بۆ ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٣٠.

دەقی ووتارەکەی سەرۆک کۆمار:

‏‎"بەڕێز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان
‏‎خوشك و برایانی بەڕێز

‏‎بە ناوی كۆماری عێراقەوە، جوانترین و گەرمترین سڵاو و رێزتان ئاڕاستە دەکەم، سوپاسی بەڕێز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا و فەرەنسا و شیلی و ئیتاڵیا دەكەم، بۆ بانگهێشتكردنی عێراق بۆ بەشداریكردن لە کۆنگرەی لوتکە سەبارەت بە گەشوھەوا.

‏‎سه‌‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ سەخته‌ی که‌ عێراق به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ جەنگ و ململانێكان و بونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی گیرۆدەی زۆرترین لێكەوتە خراپەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بێت، بە رادەیەك بوونه‌ته‌ ئاستەنگ له‌بەردەم پەرەپێدانی ئابووری و پیشەسازی و تەكنەلۆجیا لە وڵاتەكەماندا.

به‌ڵام ‎مایەی شانازیمە رایبگەیەنم كە پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢٠/٩/٢٢ پڕۆژە یاسای چوونەپاڵ رێككەوتننامەی پاریسی بۆ كەشوهەوا-ی پەسەندكرد، ئەم هەنگاوە گەورەیە بووە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە پشتبەستن بە ھەمە جۆرکردنی سەرچاوەی ئابووری و پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی ووزەی نوێ و خستنەگەڕی میكانیزمی تەندروست.

‏‎بۆیە زۆر گرنگە لە پرۆسەی پەرەپێدانی ئابووری و پاراستنی كەشوهەودا، پاڵپشتییەكی تەواو لە وەبەرهێنان لە كەرتی تایبەتدا بكرێت، هەروەها بایەخێكی تەواویش بدرێت بە پەرەپێدانی توانای گەنجان و پشتیوانیکردنی ژنان.

لە پێناو بەدەنگەوەهاتنی خێرای هەنگاوەكانی په‌سه‌ندکردنی ئەو رێككەوتننامەیە، عێراق دەستیكرد بە نووسینەوەی بەڵگەنامەی پشكدارییە نیشتمانییەكان (NDC) كە گوزارشتە لە نەخشە رێگای هەرە باڵای وڵات لە كاركردن لە بواری گۆرانكارییەكانی كەشوهەوادا، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە بنەمایەكی پتەو بۆ دامەزراندنی پایە بنەڕەتییەكانی ئابوورییەكی ژینگەپارێز بۆ ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٣٠.

‏‎لە كۆتایدا هیواخوازم لە كار و ئەركە مرۆییەكانتان سەركەوتووبن، ئومێدەوارم نەخشە رێگای كۆبوونەوەكانی ئەم لوتكەیە بگەنە ئه‌نجام، بەو هیوایەی كاری پێكەوەیی دەوڵەتانی جیهان لە بواری ژینگەپارێزیدا بەردەوام بێت، هەوڵ و كۆششەكان بۆ كەمكردنەوەی رێژەی گازە ژەهراوییەكان لە هەوادا سەركەوتووبن، پرۆسەی پشتیوانی دارایی نێودەوڵەتیش لە بواری ژینگەپارێزیدا دادپەروەری و شەفاف بێت.

‏‎دووبارە سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت".

U2PsVAf4Ccg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە