کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەكرد

.

08:34 PM - 05/12/2020

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، بەسەرپەرشتی مستەفا كازمی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی كۆبۆتەوە و بڕیاردرا، ئەو منداڵانەی كە لە خوار تەمەنی 10 ساڵییەوەن و لەگەڵ خێزانەكانیان بەمەبەستی گەشتكردن دەچنە دەرەوەی وڵات پێویستە پشكنینیانی كۆرۆنایان بۆ بكرێت، هەروەها بڕیاردراوە دەستپێكردنەوەی سەردانیكردنی زیندانیكراوان بەپێی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.
هاوكات لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق ، وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵای راسپاردووە، بە پابەندبوونیان بە بڕیارەكانی لیژنەی تایبەت ، هەر ناوەندێكی خوێندن پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی نەبێت دادەخرێت، پارێزگارەكانیش راسپێردراون بەدەركردنی رێكاری پێویستی خۆپارێزی بەرەچاوكردنی ئەو رێنماییانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پەسەندكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە