کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران هەر مەرجێكی پێشوەختەی ئەمریكا سەبارەت بەهەڵگرتنی سزاكانی سەری رەتدەكاتەوە

.

07:11 PM - 04/12/2020

محەمەد جەواد زەریف - وەزیری دەرەوەی ئێران  رەتیكردەوە، وڵاتەكەی مەرجی پێشوەختەی ئەمریكا سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەیان قبوڵ بكات و تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە: كەوا پێویست دەكات واشنتۆن بۆ رێكەوتننامەی ساڵی 2015 بگەڕێتەوە  بەر لەوەی دەست بەوتوێژ بكرێت .
ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە هات، جۆ بایدن- سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردبوو: وڵاتەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ رێكەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران و سزاكانی سەر تارانیش هەڵدەگرێت، ئەگەر بەجددی پابەندی رێكەوتننامەكە بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە