کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جوان ئیحسان: تائێستا وەفدی هەرێم سەردانی بەغدای نەكردووە

.

01:18 PM - 29/11/2020

دكتۆرە جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران نیگەرانی خۆی دەربڕی و راگەیاند دوو هەفتەیە یاسای قەرز پەسەند كراوە و تائێستا  هیچ وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدای نەكردووە كە دانوستان بكات لەگەڵ بەغدا و كێشەی مووچەخۆران چارەسەربكرێت  ، سەرۆكی فراكسیۆنی ی.ن.ك راشیگەیاند ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان زەرەرمەندی یەكەمن.
ئەوەشی خستەڕوو ئەوەی مەترسی و هەڕەشەیە لەسەر هەرێمی كوردستان ئەوەیەكە ئەو بڕگانەی لە یاسای قەرزدا هاتووە هەمان بڕگە لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021دا  دابنرێتەوە، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم وەفدیان بنرێتە بەغدا و ئەوكێشانە چارەسەر بكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد فراكسیۆنی یەكێتیی پشتیوانی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانەو هەر پرۆژەیەك لەبەرژەوەندی مووچەخۆران بێت لەهەر شوێنێكدا پشتیوانی لێدەكەن و بڕیاری خۆیان دەدەن و لایەنەكانی تریش ئازادن چ بڕیارێك دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە