کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەوە لە ئیتاڵیا ژمارەیەك كەس بوونە قوربانی

.

11:28 AM - 29/11/2020

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە لە ئەنجامی لافاو و هەرەسی زەوی لە شاری نورۆی دورگەی ساردینیا لە ئیتاڵیا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكیش بێسەروشوێنن، زریانەكە شارۆچكەیەكی بچوكی شاری نورۆی خاپوور كردووە و پردێك و بەشێكی زۆری شەقامەكان داڕماون ، هاوكات بەرگری شارستانی ئیتاڵیا باری نائاسایی لە دورگەكە راگەیاندووە و پێشبینیش دەكرێت زریانە بگاتە باشووری ئیتاڵیا . مانگی رابردووش بەهۆی لافاو و هەرەسی زەوییەوە لە باكووری ئیتاڵیا زیاتر لە 10 كەس بێسەروشوێن بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە