کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیدۆ بابە شێخ بەهۆی كۆرۆناوە كۆچی دواییكرد

.

10:32 AM - 29/11/2020

تێكۆشەر و كەسایەتی نیشتمانپەروەر و روناكبیر و پەرلەمانتاری پێشوو عیدۆ بابەشێخ بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد ، عیدۆ بابەشێخ برای هەریەك لە باباشێخی كۆچكردووی ئێزدییەكان و شەهیدی سەركردە و یەكێك لە سیمبولەكانی شۆڕشی نوێ گەلەكەمان بەڕابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حسێن بابەشێخە ، كۆچكردوو عیدۆ بابەشێخ تێكۆشەرێكی دێرین و كەسایەتیەكی كۆمەڵایەتی و ئاینی ئێزدیدیەكان و ئەندامی یەكەم خولی پەرلەمانی كوردستان بووەو لە كاییەی روناكبیری و نووسیندا، ئەزموونێكی درەوشاوەی هەبووە.
بەبۆنەی كۆچی دوایی تێكۆشەر عیدۆ بابەشێخ هەریەكە لەمەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك پرسەنامەیان ئاڕاستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەی و هاوڕێ و خوشك و برایانی ئێزدی كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە