کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی توركیا 22 هاوڵاتی عیراقی دەستگیر كرد

.

09:00 PM - 28/11/2020

هێزە ئەمنییەكانی  توركیا 22 هاوڵاتی عیراقییان لەویلایەتی یوزگات دەستگیركرد ، لەو بارەیەوە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئاماژەی بەوەداوە ، ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنەكە لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە ئاسایش بەهاوكاری نوسینگەی داواكاری گشتی و دەزگای هەواڵگری ئەو ویلایەتەی توركیا ئەنجامدراوە ، ئاژانسەكە ئەوەشی خستەڕوو هەڵمەتی دەستگیركردنەكەش لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی دەستگیركردن و راوەدونانی گومانلێكراوان بووە لەناوەڕاستی شارەكە و دوای دەستگیركردنیان ، ئەو 22 كەسە كە هەڵگری ناسنامەی عیراقی بوون، رەوانەی بەشی لێكۆڵینەوەی ئاسایش كراون و سەرجەم دەستگیر كراوەكانیش تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوان لە عیراق و دواتر هەڵاتوون بۆ توركیا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە