کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی ی.ن.ك پێشوازی کرد لە کەسوکاری فەرماندەی کۆچکردوو لیوا مەحمود بێسەری

.

05:47 PM - 28/11/2020

یٔەمڕۆ شەممە ٢٨ـی١١ـی٢٠٢٠، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە کوڕ و کەسوکاری فەرماندەی کۆچکردوو (لیوا مەحمود بێسەری) و ژمارەیەکی زۆر لە خزمانی عەشیرەتی بێسەری. لە دیدارێکدا لاهور شێخ جەنگی دووبارە هاوخەمی قووڵی خۆی دووپاتکردەوە بۆ کۆچی دوایی لیوا مەحمود بێسەری. وتیشی "کاک مەحمود هەڤاڵێکی دڵسۆز بوو بۆ پارێزگاریکردن لە خاک و نیشتیمانەکەی و ڕێبازە پیرۆزەکەی یەکێتیی".
لاهور شێخ جەنگی، یٔاماژەی بۆ یٔەوەشکرد کە لە دوای کۆچی دوایی کاکە مەحمود، خۆم بە برا و کەسوکاری یٔێوە دەزانم، داواکارم یٔێوەش بەردەوام بن لەسەر ڕێبازی کاک مەحمود و بەڵینشتان پێدەدەم کە هاوکار و پشتیوانتان بم. لای خۆیانەوە کوڕان و کەسوکار و خزمانی عەشیرەتی بێسەری سوپاسی هەڵوێستی لاهور شێخ جەنگییان کرد کە هەر لە ساتی نەخۆشکەوتنی لیوا مەحمود بەردوام لە پەیوەندیدا بووە، دوای کۆچکردنیشی هەر لەکاتی بەخاکسپاردنییەوە تا کۆتایی پرسەکەی هاوبەش و هاوخەمی خۆی نواندووە. بەڵێنشیان دووپاتکردەوە کە بەردوام بن لە سەر ڕێبازی کاک مەحمود و سەرخستنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.

1.jpg

2.jpg

4.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە