کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان بەرامبەر بە مۆناكۆ شكستی هێنا

.

02:00 PM - 21/11/2020

پاریس سان جێرمان بەرامبەر بە مۆناكۆ شكستی هێنا
لە یاری لوتكەی هەفتەی یانزەیەمی لیگاوەن  یانەی پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی سێ وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای لویسی دووەم بووە میوانی یانەی مۆناكۆ  لەگەڵ فیكەی دەست پێكی ناوبژیوان یاریزانانی پی ئێس جی جڵەوی یارییەكەیان گرتە دەست و توانیشان لە دەقیقەی 25 دا گۆڵی یەكەم و پێشكەوتن لە رێگەی كیلیان مباپێەوە تۆمار بكەن  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی میوان فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی مۆناكۆ و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 37 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و مباپێش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار بكات  سەرەرای ئەوەی لە دەقیقەكانی 39  و 44 دا مۆیس كین و كیلیان مباپێ دوو گۆڵیان بەخشیە یانەكەیان  بەڵام ناوبژیوان ئەو دوو گۆڵەی رەتكردەوە و گێمی یەكەمی یاریەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی پێهات  لە سەرەتای گێمی دووەمدا ئاستی یاریەكە پێچەوانە بۆوە و یاریزانانی مۆناكۆ توانیان چەندین هێرشی یەك لە دوا یەك بخەنە سەر گۆڵی یانەی میوان  تا لە دەقیقەی 52 دا كیڤین ڤۆڵاندی ئەڵمانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆمار كرد و جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە  هەر هەمان یاریزان لە دەقیقەی 66 یشدا توانی جارێكی تر تۆڕی گۆڵی یانەی بەرامبەر بهەژێنێت و گۆڵی دووەمی خۆی و یەكسان بوونی یانەكەی تۆمار كرد  لە دەقیقەكانی كۆتاییشدا یاریەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی و لە دەقیقەی 84 یشدا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ مۆناكۆ هەژماركرد و سیسك فابریگاسی ئیسپانیش توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات  لە كۆتاییشدا یانەی مۆناكۆ بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ یانەی پاریس سان جێرمانی پێشەنگی ریزبەندی دووچاری شكست كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە