کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی عێراق و مووچەی کارمەند و فەرمانبەرانی ھەرێم !

.

03:40 PM - 12/11/2020

یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی عێراق و مووچەی کارمەند و فەرمانبەرانی ھەرێم !

ئارێز عەبدوڵڵا


 ئەمڕۆ لە دوای مشتومڕێکی زۆر بەبێ رەچاوکردنی نیگەرانی و خواستی سەرجەم نوێنەرانی کوردستان بەفشاری ھەندێ لایەنە عێراقی یاساکە تێپەڕێنرا.
ئەم یاسایە رێگریکردوە لەوەی پێش جێبەجێکردنی مەرجە دیاریکراوەکان حکومەتی عێراق ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم بنێرێ.
دیارە چارەسەری ئەو گرفتەش پێویستی بە دیالۆگ و رێکەوتنێکی نوێی ھەرێم و بەغدایە، بمانەوێ و نەمانەوێ رێکەوتنێکی گرنگی لەو جۆرەش کاتێکی زۆری دەوێ. بەو ھۆیەشەوە مووچەخۆرانی ھەرێم رۆژ دوای رۆژ پەرێشانتر دەبن.
بۆ ئەم مانگە پاساوێکی یاسای ھەیە و دەکرێ فراکسیۆنە کوردستانیەکان بەھۆیەوە دەستەبەری (٣٢٠) ملیار دیناری مانگی رابردوو بکەن. چۆنکە: یاساکان لە رۆژی دەرچوونیان یان بڵاوکردنەوەیان لە رۆژنامەی وەقائعی عێراقی دەچنە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەم یاسایەش لێرە بەدواوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و پەیوەندی بە رابردوەوە نیە.
بەپێی رێکەوتنێکی زووتری نێوان ھەرێم و بەغداش حکومەتی ھەرێم (٣٢٠) ملیار دیناری مانگی رابردووی ماوە. کەواتە پێویستە حکومەتی ھەرێم لە چوارچێوەی ئەو پاساوە یاساییە داوای مافەکانی مانگی رابردوو بکا و بۆ رێککەوتنێکی نوێش ئامادەی گفتوگۆ بێ.

ئارێز عەبدوڵڵا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە