کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری خویندنی باڵا سەردانی هەڵەبجەی كرد

.

05:12 PM - 26/10/2020

د. ئارام محمد قادر وەزیری خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ هەڵەبجە سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و لەلایەن پارێزگار و قائیمقام و سەرۆكی زانكۆوە پێشوازی لێ كرا
دواتریش لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی دا پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند  لە ڕابردوودا وەزیری خویندنی باڵا  لە دەست بەكار بوونیەوە سێ جار هاتۆتە هەڵەبجە و پشتیوانێكی گەورەی ئیدارەی پارێزگاكەیە بۆ كردنەوەی بەشی پزیشكی لە زانكۆی هەڵەبجە.
لای خۆشیەوە وەزیری خویندنی باڵا ئاماژەی بە هەنگاوەكانی وەزارەتەكەی كرد بۆ درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن لە چوار چێوەی ڕێنمایە تەندروستیەكاندا  و ڕاشیگەیاند وەزارەتەكەی بەردەوام دەبێت لە چاودێری كردنی  دۆخی خویندن و گرتنەبەری ڕێگای گونجاو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە