کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم بەرزترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

.

04:51 PM - 26/10/2020

لە هەرێم بەرزترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا كە 1283 حاڵەتەو  زۆرینەشی لە پارێزگای هەولێر و دهۆكە، بەجۆرێك لە هەولێر 486 حاڵەت و لە دهۆك 452 حاڵەت و لە سلێمانی 232 حاڵەت و لە ئیدارەی گەرمیان 65 حاڵەت و لە پارێزگای هەڵەبجە 36 حاڵەت و لە ئیدارەی راپەرین 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی 23 تووشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 333 تووشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەراندووەو چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە