کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاتوچۆی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا و ئێران ئاساییكرایەوە

.

05:02 PM - 25/10/2020

هاتوچۆی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا و ئێران ئاساییكرایەوە
 وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریداوە بە ئاساییكردنەوەی هاتوچۆی هاووڵاتییان و كەسانی بیانی لەنێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەردوو وڵاتی توركیا و ئێران.
لە بارەی ئاساییكردنەوەی هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەردوو وڵاتی توركیا و ئێران، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاردرا بە ئاساییكردنی هاتوچۆی هاووڵاتییان و كەسانی بیانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری توركیا لە (دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل) و لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر سێ دەروازەی سنووریی (حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان) بە مەرجێك سەنتەری پشكنین هەبێت بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا.
راشیگەیاندووە، لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئەو كەسانەی كە دێنە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، ئەگەر ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنایان نێگەتیڤ بوو رێگایان پێدەدرێت بێنە ناو هەرێمی كوردستان دەبێت رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بكەن و ئەگەر ئەنجامی پۆزەتیڤ بوو دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان جگە لە كەسانی عیراقی.
سەبارەت بەو كەسە بیانیانەی كە پێویستیان بە ڤیزە هەیە بۆ ئەوەی بێنە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، ئەو كەسانە رێگایان پێ نادرێت بێنە ناو هەرێم ئەگەر ڤیزەی ئەلیكترۆنی هەرێمی كوردستان یان ڤیزەی حكومەتی عیراقی فیدڕالیان نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە