.
10:54 AM - 25/10/2020
بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو کاکە مەم بۆتانی
غەمبار و دڵگران بووم بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کاکە مەم بۆتانی سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد، لەم كارەساتەدا پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم وبەشداری خەم و پەژارەی خێزانە نیشتمانپەروەرەکەتانم.
كاكە مەم ناوێكی دیار و ئەستێرەیەكی پرشنگداری بواری نووسین و ئەدەبیات و خەباتی كلتوریی كوردپەروەرانە بوو، كۆچی لە پڕی جێگای نیگەرانی و ئەسەفی هەموومانە.
لەخوای گەورە داواكام، گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری هەموو لایەک بدات.
إنا لله وإنا إالیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە