کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوای پارێزگاریكردن لەخۆپیشاندەرانی عیراق دەكرێت

.

10:38 AM - 25/10/2020

 كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعیراق لەڕاگەیاندراوێكدا داوای لە خۆپیشاندەران بكەن پابەندبن بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و داواشی لەهێزە ئەمنیەكان كرد پارێزگاری لەخۆپیشاندەران بكەن.
كۆمسیۆنەكە ئاماژەی بەوەكردووە لەساڵیادی خۆپیشاندان و ناڕەزاییە جەماوەرییەكانی تشرین، تەئكیددەكاتەوە لەپێویستی زامنكردنی ئازادی رادەربڕین و مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و داوای لەخۆپیشاندەران كردووە پابەندبن بەخۆپیشاندانی ئاشتی و هاریكاری لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بۆ پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت و دووركەوتنەوە لەهەر پێكدادانێك.
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ داوای لەحكومەتی عیراق كردووە وەڵامی داواكارییە رەواكانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بداتەوە كە یارمەتیدەر دەبێت لەگۆڕانكاریی ئەرێنی و پتەوكردنی ژینگەی مافەكانی مرۆڤ لەوڵات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە