کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە بەنداوی نەهزە هۆشداریدا

.

07:43 PM - 24/10/2020

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدوڵا حەمەدۆك سەرۆك وەزیرانی سودان داوای لە سودان و میسر و ئەسیوبیا كرد سەبارەت بە بەنداوی نەهزە بگەنە رێككەوتن , لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا كەلەبەردەم رۆژنامەنوسان لە كۆشكی سپی ئەنجامیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەدا لەوبارەیەوە هەمان داوای لە قاهیرە كردووە , وتیشی دۆخەكە مەترسیدارە و ئەگەر رێككەوتن نەكرێت ئەوا كۆتایی كێشەكە بە تەقینەوەی بەنداوەكە دێت لەلایەن میسرەوە , دۆناڵد ترمپ راشیگەیاند واشنتۆن هەوڵی زۆریدا بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە و گەیشتە رێككەوتنێكیش بەڵام ئەدیس ئەبابا پابەندی رێككەوتنەكە نەبوو , ئەوەش بووە هۆی ئەوەی كە ئەمریكا هاوكارییەكانی بۆ ئەو وڵاتە رابگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە