کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

.

07:03 PM - 24/10/2020

ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد. دوای زیاتر لە دە رۆژ لەژێر چاودێری پزیشكیدا شەوی رابردوو مامۆستا ئارارات مەجید زەردەشتی سەرۆكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا. ئارارات مەجید ناوی ( بورهان مجید)ەو لە دایكبووی 1950 ە، سەرۆكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوزە و لەساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردووەوە خزمەتێكی زۆری بە سروشتی كوردستان كردووە و لە دەیان چالاكی جۆراو جۆری ژینگەییدا بەشداری كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە