کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان كرد

.

06:42 PM - 24/10/2020

پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی بۆ ئەم چەند مانگەی كۆتایی ساڵی 2020 كرد، بەپێی پڕۆژەكەش حكومەتی عیراق دەتوانێت 41 ترلیۆن دینار قەرز بكات.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كرد، كە لەجیاتی یاسای بودجەی ساڵی 2020 نێردراوە بۆ پەرلەمان.
راشیگەیاند، بەپێی پڕۆژەیاساكە خەرجییەكانی ئەم چەند مانگە بە 57 ترلیۆن دینار دیاریكراوە‌و داهاتیش تەنها 16 ترلیۆن دینارە، بەوپێیەش 41 ترلیۆن دینار كورتهێنانی دەبێت، بەپێی یاساكەش حكومەت دەستكراوە دەكات بۆ وەرگرتنی قەرز بەبڕی 41 ترلیۆن دینار.
وتیشی، لیژنەی دارایی چەندین تێبینی لەسەر پڕۆژەیاساكە هەیە، بۆیە پێشبینی دەكەم لە چەند رۆژی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت‌و لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەسەند بكرێت، بەمەرجێك ژمارەكان گۆڕانكاری تێدا بكرێت، چونكە بەشێكی ژمارەكان ناواقیعین.

4K-G5Fjp-84 ly4cO4GfLbE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە