کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا 5 هەزار شوێنەواری مێژووی تەسلیمی عیراق دەكاتەوە

.

08:11 PM - 23/10/2020

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەچوارچێوەی بەردەوامی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، ئەمڕۆ سەردانی مۆزخانەی بەریتانیای لە لەندەن كرد و ئەو شوێنەوارانەی بەسەركردەوە كە بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو بۆ عیراق بگەڕێندرێنەوە.
لەو بارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەردانی مۆزخانەی بەریتانیای لە لەندەن كرد و زانیاری وەرگرت سەبارەت بە ئەو شوێنەوارانەی كە بڕیارە بۆ عیراق بگەڕێندرێنەوە كە ژمارەكانیان بەنزیكەی 5 هەزار شوێنەوار دەخەمڵێندرێت ، ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەكە بە گەورەترین ژمارەی گەڕانەوەی شوێنەواری دادەنرێت كە حكومەتی عیراق سەرپەرشتی دەكات.

3 (1).jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە