کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشنی هەڵگری نازناو روبەروی ئەتڵەتیكۆمەدرید دەبێتەوە

.

09:39 PM - 20/10/2020

بایرن میونشنی هەڵگری نازناو روبەروی ئەتڵەتیكۆمەدرید دەبێتەوە
 یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كاروانەكەی لەپێناو پارێزگاری كردن لەنازناوەكەی بەروبەروبونەوەیەكی قورس دەست پێدەكات كاتێك لەیاریگای خۆی روبەروی ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە  دەستپێكردنی یاریەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ لەبارودۆخێكی جیاوازدایە بەجۆرێك یانەكان لەبەردەم خشتەیەكی چڕی یاریكردنن بەهۆی لێكەوتەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمە جگە لەبێ بەش بونی هاندەران لەئامادەبونیان لەیاریگاكان  وەرزی رابردوو یانە باڤاریەكە بۆ دووەم جار سێ نازناوە مێژوییەكەی بەدەستهێنا هەرچەندە لەسەرەتای ئەو وەرزەدا نیكۆ كۆڤاچی كرواتی لەپۆستی راهێنەرایەتی دورخرایەوە بەڵام یانەكە لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیك كاروانێكی سەركەوتوی بەرێكرد بەهۆی ئاست بەرزی یاریزانەكانی لەپێش هەموشیانەوە رۆبرت لیڤاندۆڤسكی گۆڵكاری پۆڵەندی كە ئەو وەرزەی بەبەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزان لەئەوروپا كۆتایی پێ هێنا  لیڤاندۆڤسكی رۆڵی گەورەی هەبوو لەپێكهاتەكەی بایرن لەدەستكەوتەكانی وەرزی رابردوو بەتۆمار كردنی 15 گۆڵ و وەرگرتنی پێشەنگی لیستی گۆڵكاران  بایرن تەنها لەنازناوەكان سودمەند نەبوو بەڵكو ئەو یانەیە خەڵاتێكی دارایی بەبڕی 87 ملیۆن یۆرۆی پێدرا لەگەڵ بەخشینی بڕی 35ملیۆن یۆرۆی تر لەبەرامبەر مافی پەخشی تەلەفزیۆنی  لەسەرەتای ئەم وەرزەشدا بایرن ئەنجامی باشی تۆمار كرد بەجۆرێك لە4 یاری یەكەمیدا جگە لەشكستە چاوەروان نەكراوەكەی لەبەرامبەر هۆفینهایم بەگۆڵێك بەرامبەر بە 4 گۆڵ سێ بردنەوەی تۆمار كرد  ئەو یانەیە پێكهاتەكەی بۆ ئەم وەرزە بەئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێك بەهێز كرد لەسەروی هەموشیانەوە گواستنەوەی لیرۆی سانی لەیانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیەوە  لەبەرامبەردا یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید چاوی لەوەیە بەردەوام بێت لەشكست پێهێنانی گەورەكان لەچامپیۆنس لیگ هاوشێوەی كردنە دەرەوەی لیڤەرپوڵی هەڵگری نازناو لەوەرزی رابردوو لەقۆناغی 16دا بەڵام كاروانەكەی تیپەكەی دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی لەقۆناغی چارەكی كۆتایی لەلایەن یانەی لایپزیگی ئەڵمانی راگیرا بەشكست پێ هێنانی لەدەقیقەكانی كۆتایی  بۆ ئەم یاریە دییگۆ كۆستای هێرشبەر بەهۆی پێكانەوە لەماسولكەی رانی بەشداری ناكات بەڵام یانەكە خاوەنی ژمارەیەك یاریزانە كە توانای قەرەبوكردنەوەی كۆستایان هەیە بەنمونەی لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی و جواوفیلكیسی یاریزانی لاوی پورتوگالی  لەرابردودا هەردوو یانە لەچامپیۆنس لیگ شەش جار بەیەك گەیشتوون بایرن لە3 یاریدا براوە بووە و ئەتڵەتیكۆمەدرید لە2 یاریدا سەركەوتنی تۆمار كردووە و لەیاریەكیشدا یەكسان بوون و دوا یاری نێوانیان لەیاری گەرانەوەی جەولەی شەشەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی ساڵی 2016 بوو  كە بەبردنەوەی بایرن میونشن بەگۆڵێكی لیڤاندۆڤسكی كۆتایی هات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە