کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستی لینگلیت دەدات

.

12:39 PM - 20/10/2020

 لێپرسراوانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستیان بەگفتوگۆكانیان كردووە لەگەڵ كلیمۆن لینگلیتی بەرگریكاری فەرەنسی لەپێناو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەپێش كۆتایی هاتنی ئەوەی ئێستای بەدوو وەرز   گرێبەستی ئەو بەرگریكارە تەمەن 25 ساڵە لەهاوینی ساڵی 2023 تەواو دەبێت و یانەی بەرشەلۆنەش دەیەوێت لەم كاتەدا بابەتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی یەكلایی بكاتەوە لەپێناو  رزگار بون لەناكۆكی لەداهاتودا بەتایبەت كە لینگلیت  یەكێكە لەیاریزانە سەرەكیەكانی یانەكە   بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی : بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات لەگەڵ لینگلیت بگاتە رێككەوتن لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی   دوای ئەوەی ئەو یاریزانەی پێشوی سیڤیلیە دوو وەرزی لەیانەكە بەسەر برد لەدوای ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵیدا لەهاوینی ساڵی 2018 و لەو ماوەیەشدا سەلماندویەتی كە دەتوانێت لەپێكهاتەی سەرەكی بێت   هەرچەندە گواستنەوەی بۆ ئەوە بوو  ببێتە یەدەگی ساموێل ئۆمتیتی هاونیشتمانی بەڵام بووەتە یاریزانێكی سەرەكی لەپێكهاتەكەی یانە كەتەلۆنیەكە   لینگلیت لەكۆی 88 یاری ..... بەشداری لە 81 یاریدا كردووە لەو كاتەی پەیوەندی بەبەرشەلۆنەوە كردووە لەماوەی دوو وەرزدا   جگە لەبەشداری كردنی لەیەكەم سێ یاری ئەم وەرزەش كە لەرێگەیەوە توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بكات و ناوبراو سەركەوتوو بووە لەوەی جێگای خۆی لەپێكهاتەی هەڵبژاردەی فەرەنسا بكاتەوە لەپاڵەوانێتی خولی نەتەوەكانی ئەوروپای ئەمساڵ   
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە