کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئایاتا: كەرتی فڕۆكەوانی 77 ملیار دۆلار زیانی لێدەكەوێت

.

05:50 PM - 18/10/2020

 رێكخراوی ئایاتا رایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو لێكەوتەكانیەوە پێشبینی دەكەن، لە شەش مانگی كۆتایی ئەمساڵدا كەرتی فڕۆكەوانی جیهان 77 ملیار دۆلار زیانی لێبكەوێت.
رێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی ئایاتا لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: هەرچەندە پرۆسەی گەشتە ئاسمانیەكان دەستیپێكردۆتەوە، بەڵام پێشبینی دەكەن بەهۆی ئەو لێكەوتانەی كۆرۆنا لەسەر ئەو كەرتە دروستیكردووە، لە نیوەی دووەمی ساڵی 2020دا مانگانە 13 ملیار دۆلار زیانی لێبكەوێت، هەروەها پێشبینیش دەكەن، لە سەرەتای ساڵی 2021دا كەرتی فڕۆكەوای جیهان بوژانەوەیەكی كەم بەخۆوە ببینێت‌و زیانی مانگانەی بۆ 5 تا 6 ملیار دۆلار كەمبێتەوە.
رونیشیكردۆتەوە: بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە حكومەتەكانی جیهان تاوەكو ئێستا 160 ملیار دۆلار هاوكاری كەرتی فڕۆكەوانی وڵاتەكانیان كردووە، جگەلەوەش باج‌و رسوماتیان لەسەر كەمكردونەتەوە.
رێكخراوی ئایاتا ئەوەشی خستۆتەڕوو: بەهۆی لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، 4 ملیۆن‌و 800 هەزار كارمەندی كەرتی فڕۆكەوانی بەشێوەیەكی راستەوخۆ و 46 ملیۆن كەسیش بە ناڕاستەوخۆ هەرەشەی لەدەستدانی كارەكانیان لەسەرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە