کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد لەنوێكردنەوەی بۆندی پۆگبا نزیك بۆتەوە

.

12:04 PM - 18/10/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە یانەی مانچستەر یونایتد لەنوێكردنەوەی بۆندی پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەكەی نزیك بۆتەوە  ماوەیەكی زۆرە چەند یانەیەكی دیاری ئەوروپا گرنگی بە پۆگبا دەدەن و بۆتە ئامانجیان، بەڵام بەهۆی نرخی بۆندەكەی و دەستبەردارنەبوونی یانەكەی نەگەیشتونەتە رێككەوتن،سەبارەت بە داهاتووی ئەو یاریزانە میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە مان یو كار لەسەر برگەیەكی بۆندی پۆگبا دەكات كە مافی ئەوەی پێ دەدات بۆ وەرزێكی تر و تا ساڵی 2022 پارێزگاری لەمانەوەی بكات، لەبەرامبەردا یاریزانی ناوبراو تارادەیەك رەزامەندی لەسەر ئەو داوایەی یانەكەی دەربریوە، ئەمەش لەكاتێكدایە پۆگبا لەلێدوانێكی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە دەیەوێت لەریزی یانەی ریاڵ مەدرید یاریی بكات، بەڵام لەبەرامبەردا سۆلسكایەری راهێنەری مانچستەر لەلێدوانێكیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە پۆگبا یەكێكە لەیاریزانە ئاست بەرزەكانی یانەكەی و دوو وەرزی داهاتوو لەریزی یانەكەیان درێژە بەیاریكردن دەدات، جێگەی باسە پۆگبا لەساڵی 2016ەوە بەبری 89 ملیۆن پاوەند بەپەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە كردووە، تائێستاش لە 161 یاریدا بەشداربووەو توانیویەتی 33 گۆڵ تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە