کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیناتۆرێكی ئەمریكی داوای سەپاندنی سزا بەسەر توركیا دەكات

.

11:46 AM - 18/10/2020

سیناتۆرێكی ئەمریكی داوای سەپاندنی سزا بەسەر توركیا دەكات ، سیناتۆری دیموكراتەكان رۆبەرت مینین دیز لەلیژنەی پەیوەندییە دەرەكیەكانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا هێرشێكی توندی كردە سەر توركیا و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بەهۆی ئیشپێكردنی سیستمی دژەمووشەكە ئێس 400ی روسی و داوایكرد سزا بەسەر توركیادا بسەپێندرێت.
ئەو سیناتۆرە بڵاویكردەوە ئەو تاقیكردنەوەیەی توركیا بۆ سیستمی دژە مووشەكی ئێس 400ی روسی كردوویەتی بیرهێنانەوەیە كەداواكارییە سووكەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئەنكەرەی پاشگەزنەكردۆتەوە و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا تەنیا كردەوەكان بەپەرچی دەداتەوە نەوەك قسەكردن.
روونیشیكردەوە لەمانگی تەموزی ساڵی 2019 توركیا سیستمی دژەمووشەكی ئێس 400ی وەرگرت وەك پیێشێلكردنی روونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دوژمانی ئەمریكا و ئیدارەی ترەمپ ئەو یاسایەی پشتگوێ خستووە و دەستی واشنتۆنی لاوازكردووە لەدژی روسیا و ئەوەش هانی توركیای داوە بۆ تاقكیردنەوەی ئەو سیستمە مووشەكیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە