کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێگای نێوان قەسرۆك- قەرەناو قیرتاو دەكرێت

.

10:03 PM - 17/10/2020

لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەیەكە كاركردن لە پڕۆژەی رێگای نێوان قەسرۆك- قەرەناو دەستیپێكردۆتەوە‌و پڕۆژەكەش بەرەو كۆتایی دەچێت.
هاوكات (ڕەمك ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر، پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگای نێوان قەسرۆك- قەرەناویان بەسەركردەوە، كە دەكەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی ئاغجەلەر‌و تەقتەق، كە ماوەی 7 ساڵ بوو بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانرابوو جێبەجێ بكرێت، بەڵام لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ماوەیەكە كارەكانی ئەو پڕۆژەیە دەستیپێكردۆتەوە‌و بەم نزیكانەش تەواو دەكرێت.

c4O3ZXVBuUg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە