کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی لەسەر سوتاندنی ئاڵای كوردستان فەرماندەیەكی باڵا لەپۆستەكەی دووردەخاتەوە

.

08:12 PM - 17/10/2020

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لەبەرامبەر سوتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ، لیوا جەواد دەراجی فەرماندەی گشتی پاراستنی یاسا كە ئەركی پاراستنی ئەمنی شاری بەغدای پێسپێردراوە و لەكاتی رووداوەكەشدا هیچ بەدەنگەوەچوونێكی نەبووە، لەپۆستەكەی دووربخاتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو ، هەر بەو هۆیەوە 15 ئەندام لە هێزە ئەمنییەكان كە لەنزیك شوێنی ڕووداوەكەبوون و رێگەیان لە خۆپیشاندەران نەگرتووە كە ئاڵای كوردستان و بارەگای پارتی بسوتێنن دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە