کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تمەنی ئێرانی لە نزمترین ئاستدا مامەڵەی پێوە دەكرێت

.

08:04 PM - 17/10/2020

بەهای تمەنی ئێرانی لە نزمترین ئاستەكانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت‌و پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێرانیش دەڵێت، بازاڕەكانی ئێران ڕووبەڕووی گوشاری زیاتر دەبێتەوە.
پێگەی (بۆنباست دۆت كۆم) كە چاودێری بازاڕی ناڕەسمی تمەنی ئێرانی دەكات ئاشكرایكرد، بەهۆی زیادبوونی كاریگەری گەمارۆكانی ئەمریكاوە، بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە‌و نرخی گۆڕینەوەی 100 دۆلار گەیشتۆتە 3 ملیۆن‌و 220 هەزار تمەن.
هاوكات (عەبدولناسر هیمەتی) پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران پێشبینی كرد، بازاڕەكانی ئێران لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ڕووبەڕووی گوشاری زیاتر ببێتەوە، چونكە ئەم ماوەیەی پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ماوە، كاتێكی هەستیارە بۆ ئێران.
تەنها لە ئەمساڵدا تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی لەسەدا 120ی بەهاكەی لەدەستداوە‌و لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردووشدا كە ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران كشاوەتەوە، بەهای تمەن بەڕێژەی لەسەدا 360 دابەزیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە