کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان بە ئەنجامێكی گەورە لە نیم ئۆڵیمپیكی بردەوە

.

01:10 PM - 17/10/2020

شەوی رابردوو ركابەرییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی یانەكانی فەڕەنسا دەستیان پێ كرد و لە رووبەروو بوونەوەیەكی گرنگیشدا پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی نیم ئۆڵیمپیك   لە سەرەتاوە یارییەكە توندو تیژیەكی زۆری بەخۆوە بینی و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 12 دا ناوبژیوان لوك لاندری یاریزانی یانەی نیم ئۆڵیمپیكی بە كارتی سوور كردە دەرەوە   دوای ئەوەش یاریزانانی پی ئێس جی كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و لە دەقیقەی 32 شدا كیلیان مباپێ گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە   لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانە پاریسیەكە باڵادەست بوون و دوای هەوڵێكی زۆریش   لە دەقیقەی 77 دا ئەلیساندۆر فلۆرێنزی گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی   هەروەها لە دوا دەقیقەكانی یاریەكەشدا یاریزانانی یانەی میوان فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەكانی 83  و 88 یشدا كیلیان مباپێ و پابلۆ سارابیا دوو گۆڵی تریان بۆ یانەكەیان تۆماركرد   سەرەنجام یانەی پاریس سان جێرمان بە 4 گۆڵی بێ وەڵام یانەی نیم ئۆڵیمپیكی دووچاری شكست كرد و بە شێوەیەكی كاتیش چووە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە