کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیڤێكی هونەرمەند ئەحمەد بەرزنجی بۆ سەڵاح كوێخا

.

10:35 AM - 01/10/2020

پەیڤێكی هونەرمەند ئەحمەد بەرزنجی بۆ سەڵاح كوێخا

من ئەم مرۆڤە مەردە دەست و داوێن پاکەم نەبینیوە، بەڵام بەو بینینی ئەم ڤیدیۆیە و وتە بێمنەتییەکانی و سەر و سیمای پڕ لە مەردایەتی و سادەیی و خزمەتگوزاری و دەستپاکی و نزیک نەبوونەوە لەبازرگان و بازرگانانی خوێن و خەڵکی کوردستان، قەزای خۆڵی سەرگۆڕی ئەم مرۆڤە جوانە ئەخەم لە هەموو ئەو سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسە حزبی و حکومی و مەدەنیانەی کە بوون بەبازرگان و خوێنی خەڵکی کوردیان مژی، بەڵام ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ دەمرێ و هیچ شتێکی حەرام و حەڵاڵی لەگەڵ خۆیدا نابات، ئەو کاتە ئەگەر سەڵاحی کوێخا ئاسایی ژیابێت !!
ئەوا هەزارانی وەکو من لە دەوری  داوێن پاکی و بەرائەتی دەگەڕێ و مێژووش بۆ هەتا هەتایە شاهێدی مانەوەی شەرەفمەندی و مەردایەتی بۆ ئەنوسێتەوە.
ئەگەر وەکو ئەم بەرپرسانەی کەیش وابێت،
ئەوا خەجاڵەت و ڕووڕەشی خودا و خەڵک و مێژووش دەبێت !
خۆزگەم بەو کەسەی کە دەبێتە بەرپرس و وەکو شەهید سەڵاحی کوێخا نەفرەت لەبازرگان و بازرگانی و پارە و دەسکەوت و باس و خواسی پارە و شەراکەت و دانیشتنی سەفەقات و هەڵپەی دەوڵەتمەندیی ئەکات.
ئاخۆ سەڵاحێکی کە دەبێتەوە ؟
من حەقم بە ئینتیما و حیزبی بوونەوە نیە، کە چی حیزبێکە یان نا، بەڵام ئەم قسانەی فرمێسکی شادی ڕۆحی خۆیی پێ بەخشیم،
چەند خۆشە مرۆڤ ئاوا بە بێمنەتی و دەست و داوێن پاکی هەم کورسی دەسەڵاتداری ئاوا بێباکانە بەجێبهێڵێت هەمیش ئاوا بە جوانی بمرێت !
ڕۆحت شاد تاقانە بەرپرسە پاکەکەی کوردزمان کە هیچ ملیۆنێکت لانەدا، بەڵام بەملیۆنەها ڕەحمەتت بەخۆت بەخشی کە سەروەتی هەزاران ملیار دۆلار و دەسەڵات و دەوڵەمەندیی ئەم دەسەڵاتە دەهێنێت !
ڕۆحت شاد پیاوە پیاوانە مەردەکە !!!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە