کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كەسایەتی دیاری عەشیرەتی هاروونی بەسەردەكاتەوە

.

09:39 PM - 27/09/2020

وەفدێكی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كەسایەتی دیاری عەشیرەتی هاروونی بەسەردەكاتەوە

وەفدێكی  مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی بە سەرۆكایەتی جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند، سەردانی گوندی پونگەلەیان كرد و كەسایەتی دیاری عەشیرەتی هاروونی حاجی كۆچەریان بەسەركردەوە و وێنەیەكی سەرۆك مامجەلالیشیان وەك دیاری پێشكەشكرد، ئەویش لایخۆیەوە  بەڵینی داوە لەمەو دوا لە ناو ریزەكانی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان درێژە بەخەبات بدات.
لای خۆیەوە لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی لەوتەكیدا بەگرنگیەوە باس لەرۆڵی گەنجان كرا و راگەیاند جێگەی شانازییە بۆ ئێمە كە گەنجان لەڕیزەكانی ی.ن.ك دا خەبات بكەن بەتایبەت بەڕێزیان كە لەو تەمەنەدا ناوو ناوبانگیەكی دیاریان هەیەو ئومێدی سەركەوتنی بۆ خواست.
 لە بەرامبەردا ،حاجی كۆچەر كەسایەتی دیار بە بەرپرسی مەڵبەندی ڕاگەیاند شانازییە بۆ عەشیرەتی هاروونی كە مێژوویەكی جوانیان لە خەبات و تێكۆشان لەناوو ی.ن.ك هەیە،هەر بۆیە بەردەوام دەبن لە دڕێژەدان بە خەبات لە ناو یەكێتیدا.

tqp8YAMkzA8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە